زاری كرمانجی-سۆران
دیموكراتەكان خەریكە زۆرینەی كۆنگرێسی ئەمەریكا (نوێنەران و پیران) بەدەست دەهێنن، تا ئێستا بە 51 كورسی، زۆرینەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریكایان بەدەست هێناوە و ئەگەر هەیە ئەنجوومەنی نوێنەرانیش ببەن.
وەك دیپلۆماسەكان ئاماژەی بۆدەكەن: “ئەگەر دیموكراتەكان بیبەنەوە، دەتوانن ئەم كارانە بەرامبەر بە ترەمپ بكەن:
ئەو پرۆژەیاسایانە پەك بخەن كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ كۆنگرێسیان دەنێرێت.
لێكۆڵینەوە لەبارەی كاروباری ئیداری و دارایی بكەن.
دانانی هەندێك وەزیر و دەسەڵاتدار لە ئەمەریكا پەك بخەن
چاودێرییەكی گەورەتر بخەنە سەر سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەكیی ترەمپ.


































































