راگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە: “هەیام یاسیری، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە کۆمپانیای گشتی پەیوەندییەکان و زانیاری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی کرد ،لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کە مۆڵەتی فەرمی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت “بێ وایەرلێس” یان هەیە.”
بەپێی بەیاننامەکە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە واقیعی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و ڕێگاکانی باشترکردنی و کەمکردنەوەی نرخەکانی بۆ هاوڵاتی کراوە.
هەیام یاسیری، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندووە: “وەزارەت لە ئایندەیەکی نزیکدا چەند بڕیارێک دەردەکات لەبارەی میکانیزمەکانی جێبەجێکردن و گواستنەوەیان بەشێوەیەکی گونجاو بۆ هاووڵاتیان و کەمکردنەوەی نرخ.”
لە 1ی12ی2022ەوە باجی سەر کارتی کۆمپانیاکانی مۆبایل هەگیراوە و کارت بە نرخی خۆی دەفرۆشرێت.