محەممەد مەحموود- سۆران:
تیمەکانی شارەوانی سۆران بەردەوامن لە ڕێکخستنی شەقام و کۆڵانەکان و خاوێنکردنەوەی ئاو بەرو ئاوەڕۆکان، لە گەڵ تێکەڵە ڕێژکردنی چەند کۆڵانێک بەمەبەستی جوانترکردنی سیمای شار.
راگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بڵاویکردەوە” تیمەکانی بەشەجیاوازەکانی شارەوانی سۆران، ڕۆژانە و بێ پشوودان لە کۆڵان و شەقامەکانی شاری سۆران لە کارکردندان تاوەکو باشترین خزمەت پێشکەش بە هاووڵاتیان بکەن و ژینگەیەکی خاوێن بۆ هەمووان دابین بکەن، بەشێک لە کارە ڕۆژانەکانی تیمەکانمان پێک دێت له، ️تێکەڵەڕێژکردنی ئەو کۆڵانانەی کە پێویستیان بە خزمەتگوزاری ڕێگاوبان هەیە.
خاوینکردنەوەی بەردەوامی مەنهۆڵ و ڕێرەوەکانی ئاو.
سەرپەرشتی کۆکردنەوە و گواستنەوەی بەردەوامی زبڵ و پاشماوەکان و خاوێنکردنەوە و شوشتنی شەقام و کۆڵانەکان.
سەرپەرشتی ئاودان و خزمەتکردنی باخچە و سەوزاییەکان.
شارەوانی سۆران داوای هاوکاری زیاتر لە هاووڵاتییان دەکات و لەم بارەیەوە دەڵێت ” هاووڵاتییانی خۆشەویست
هاوکاریی ئێوە لەگەڵ تیمە خزمەتگوزارییەکاندا، گەورەترین پاڵپشتە بۆ ئەوەی هەمیشە شارەکەمان بە پاکی و جوانی بمێنێتەوە. تکایە لە کاتی فڕێدانی زبڵ و پاشماوەکاندا پابەندی و ڕێنماییە ژینگەییەکان بن، چونكە شارەکەی ئێمە ماڵی هەموومانە.

































































