مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆشكی سپی لە ڕاپۆرتێكدا سەبارەت بە دەستكەوتەكانی خولی دووەمی سەرۆكایەتیی دۆناڵد ترەمپ، ئاشكرای دەكات كە هێزەكانی ئەمەریكا توانیویانە زیاتر لە 85%ـی بنكە و دامەزراوە سەربازییەكانی ئێران لەناو ببەن، لەوانەش 150 كەشتیی سەربازی و سەرجەم ژێر دەریایییەكانی ئەو وڵاتە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە بەهۆی گەمارۆ دەریایییەكانەوە، لانیكەم 25 ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی ئێران كەم كراوەتەوە.
لە بەشێكی تری ڕاپۆرتەكەدا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی بەڵێنەكەی ترەمپ كراوەتەوە بۆ ڕێگریكردن لە بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن ئێرانەوە، لەو چوارچێوەیەشدا، لە قۆناغی یەكەمدا دامەزراوە ئەتۆمییە سەرەكییەكانی ئێران لە فۆردۆ، ناتانز و ئیسفەهان كراونەتە ئامانج و لەناوبراون.

































































