وەرزش ـ زاری كرمانجی:
پێش یارییە چارەنووسازەكەی بەرانبەر ئاتلێتیكۆ مەدرید، كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی بۆ چاڤی هێرناندێز ـی راهێنەری بارسێلۆنا رێكخرا و، باسی هەندێك وردەكاری كرد.
ئەمشەو كاتژمێر 8، لەسەر یاریگەی واندۆ میترۆ پۆلیتانۆ، ئاتلێتیكۆ مەدرید، پێشوازی لەبارسێلۆنا دەكات، بردنەوە سێ خاڵ و یەكسانبوون خاڵێك، یانە كەتەلۆنیەكە پێش ریال مەدرید ـی دووەم دەكەوێت.
پێش یارییەكە راهێنەری بارسێلۆنا گوتی: “ئەمڕۆ یەكێك لە یارییە بەهێزەكانی خولەكە دەكەین هەوڵ دەدەین ئاستێكی نایاب پێشكەش بكەین. دەبێت هەڵە كەم كەینەوە و چالاكتر بین لەسەر لاكێشەی سەوز.”
گوتیشی: “ئالبا و لیڤاندۆڤسكی بەشداری ئەم یارییە ناكەن، بەڵام ١١ یاریزانی تر ئامادەن بۆ ئەوەی بەرگریی لە درێسی یانەكە بكەن.”
لەبارەی كرانەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانە، ئاماژەی بەوەدا: “من دڵخۆشم بە لیستی یاریزانەكان و پێویستمان بە كەس نییە.”
چاڤی، ئەوەشی خستەروو: “فیران و فاتی، ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و دەتوانن جێگەی لیڤاندۆڤسكی پڕ بكەنەوە. پێویستە كەسایەتی خۆمان پیشان بدەین.”
یانەكە ژمارەیەك كاپتن و پێشڕەوی وەك بۆسكێتس، ئالبا و شتیگنی تێدایە. قسەمان لەگەڵ بۆسكێتس كردوە بۆ نویكردنەوەی گرێبەستەكەی.”