ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لە هەنگاوێکدا بۆ پاراستنی بژێوی هاوڵاتیان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی تیمەکانی چاودێرییەوە توانیویەتی نرخی خۆراک و کەلوپەلی سەرەتایی لە بازاڕەکاندا کۆنتڕۆڵ بکات
ئەمڕۆ سێشەممە سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی هەندێک کاڵای بۆ ناسەقامگیری و گرژییەکانی ناوچەکە و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی گەڕاندەوە و جەختیشی کردەوە کە سەەڕای ئەو تەحەددایانە دۆخی ئابووریی هەرێمی کوردستان بە بەراورد بە چەند وڵاتێکی دەوروبەر زۆر باشتر ماوەتەوە.
ناوبراو ئاماژەی بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەرفراوان لەگەڵ بازرگان و خاوەن کۆگاکان داوە و ڕوونی کردەوە کە بەرزبوونەوەی تێچووی گواستنەوە و بیمە و کەرەستەی خاو لەسەر ئاستی جیهان کاریگەری هەبووە بەڵام سەرنجی سەرەکی وەزارەت لە ئێستادا لەسەر پاراستنی ئاسایشی خۆراک و ڕێگریکردنە لە گرانبوونی کاڵا سەرەتاییەکان هەرچەندە نرخی هەندێک کەلوپەلی لوکس و کەرەستەی بیناسازی بەرزبوونەوەی بەخۆیانەوە بینیوە.

































































