ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
لە هەنگاوێکی مێژووییدا عێراق دەبێتە پردی سەرەکیی گواستنەوەی ئینتەرنێت بۆ ئەوروپا و دەوحە و قەتەر، لە رووداوێکی ستراتیژیدا کە پێگەی عێراق لە نەخشەی تەکنەلۆجیای جیهانیدا بەهێزتر دەکات
وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق ڕایگەیاند کە ئامادەکاری دەکات بۆ واژۆکردنی گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ سێ وڵاتی سەرەکی بە مەبەستی گواستنەوەی ڕووبەری ئینتەرنێت لە ڕێگەی خاکی عێراقەوە بۆ ئەوروپا. وەک ناوەندی ترانزێت واژۆکردنی ئەم گرێبەستە مەزنە بڕیارە لە نۆی ئەم مانگەدا لە پەراوێزی کۆبوونەوە و هەڵبژاردنەکانی یەکێتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەبچێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەیوەندییەکان ئەم هەنگاوە گرنگە چەندین دەستکەوتی گەورە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لەوانە بەهێزکردنی پێگەی جیۆپۆلەتیکی عێراق و کردنی بە خاڵێکی سەرەکی و تێپەڕگەی باڵا بۆ داتا و زانیارییە نێودەوڵەتییەکان لە نێوان کیشوەرەکاندا هەروەها خستنە پێشەوەی عێراقە لە پێشەنگی وڵاتانی جیهانەوە.
لە ڕووی قەبارەی ڕووبەری ترانزێتەوە کە لە چوار مانگی ڕابردوودا بە خاکەکەیدا تێپەڕیوون لەگەڵ دابینکەرێکی دارایی گرنگ وەک سەرچاوەیەکی نوێی ئابووری بۆ دەوڵەت و گەشەپێدانی ژێرخانی دیجیتاڵی ئەم پڕۆژەیە نیشانەی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە ڕۆڵی عێراقدا لە وڵاتێکی بەکاربەرەوە بۆ ناوەندێکی سەرەکی و بێوێنە لە ڕێڕەوی گواستنەوەی زانیاری و پەیوەندییەکان لە ناوچەکە و جیهاندا.


































































