مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
لە درێژەی سەركەوتنە وەرزشییەكاندا، وەرزشكار و ڕاهێنەری دیاری ڕواندز (ڕێبوار جەلال)، توانی لە پاڵەوانیەتیی (هێز و ئیرادە)ـی قوتابیان و لاواندا بە هێز و لێهاتوویی دەربكەوێت و چوار مەدالیا بۆ ڕواندز بەدەستبهێنێت.
پاڵەوانیەتییەكە كە لە جۆری نەچراڵ (سروشتی) بوو، لەلایەن یەكێتیی لەشجوانی و لێهاتوویی جەستەیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە، بە سەرپەرشتیی یەكێتیی نیشتمانیی عێراق و بە هەماهەنگیی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان، لە ڕۆژانی 29 بۆ 30ـی تشرینی یەكەمی 2026 لە هۆڵی بینایەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەڕێوەچوو.
لەم پاڵەوانیەتییەدا، ڕێبوار كە خاوەنی هۆڵی لەشجوانی (ڕێبوار سپۆڕت) لە رواندز، بەشدارییەكی كارای كرد و توانی بە ئەنجامێكی زۆر باش و شایستە ببێتە خاوەنی ٤ مەدالیای پاڵەوانیەتییەكە، ڕێبوار بە زاری كرمانجی راگەیاند “لە هەر یەك لە (بۆدی بڵدینگ – Bodybuilding) و (ماستەر فیزیك – Master Physique) پلەی یەكەمم بە دەستهێنا، هەروەها لە بەشی (كلاسیك بۆدی – Classic Body) پلەی دووەم و لە بەشی (فیزیك – Physique) پلەی سێیەمم بەدەستهێنا.”
ڕێبوار لە رێگەی زاری كرمانجی یەوە داواكارە بایەخی زیاتر بەو جۆرە پاڵەوانیەتییانە بدرێت و هاوكار و پاڵپشتیان بكرێت بۆ بەشداریی كردنیان لە پاڵەوانیەتیە دەرەكییەكان .


































































