ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
بەپێی ماڵپەڕی :reuters کۆمپانیای باڤاریا نۆردیکی دانیمارکی گرێبەستێکی چوار ساڵەی ستراتیژیی لەگەڵ حکومەتی بەریتانیا واژوو کرد بە مەبەستی دابینکردنی ڤاکسینی MVA-BN بۆ پاراستنی هاووڵاتییان لە نەخۆشییە درمییەکان وەک پەتای وەرزی و کۆکە بە تایبەت(Mpox) کە پێشتر پێی دەوترا ئاوڵەی مەیموون Monkeypox نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە کە لە ڕێگەی ئاژەڵەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، هەروەها لە نێوان مرۆڤیشدا بڵاودەبێتەوە لەگەڵ.
دەزگای ئاسایشی تەندروستی بەریتانیاش جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە بوونی ڤاکسینی گونجاو لە کاتێکدا بەهای گرێبەستەکە ئاشکرا نەکراوە و نەخۆشیی مپۆکسیش ڤایرۆسێکی مەترسیدارە کە دەبێتە هۆی تا و برینی پێست و لە ڕێگەی بەرکەوتنی جەستەیی نزیکەوە دەگوازرێتەوە

































































