زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە:
ئەمڕۆ دوو شەممە 02– 11 -2026 کەش/ ئاسمان بەگشتی هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە بارانی کەم کەم کە هەندێ جار دەگۆرێت بۆ تاوە باران و بروسکە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم. کاریگەری دابارین لەکاتەکانی بەیانی تاکو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لەناوچەکانی بادینان و سنووری پارێزگای هەولێر زیاتر دەبێت پاشان کاریگەی لاواز دەبێت بەرەو ناوچەکانی رۆژهەڵاتی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە تاکو کاتەکانی شەو بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی دەبێت پاشان کەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ ساماڵ و پەڵەهەور دەگۆڕێت.
خێرای با / لەسەرخۆ – مام ناوەند دەبێت (5 – 20) کم/لە کاتژمێرێکدا.
ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆرێت.
مەودای بینین / لەنێوان ( 7– 9) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 2-3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی
سبەی سێ شەممە 03– 11 -2026
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت , ئەگەری کەمێک نمە بارانی پچر پچر هەیە لەناوچە شاخاوییەکان .
خێرای با / لەسەرخۆ (5 – 15) کم/لە کاتژمێرێکدا.
ئاراستەی با / ئاراستە گۆڕاو دەبێت .
مەودای بینین / لەنێوان ( 8 – 10) کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 24 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 15 پلەی سیلیزی


































































