شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:

دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی دانیمارک و هێڵی ئاسنی دانیمارک، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نوێ لە سێهەمین شاری ئیلولیساتی گرینلاند کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتێکی euronews فڕۆکەخانەکە بە شێوەیەک دیزاین کراوە کە دوورگە فراوانەکەی جەمسەری باکوور باشتر ببەستێتەوە بە باقی جیهان و سێیەم فڕۆکەخانەی نوێیە کە لە ساڵی ٢٠٢٤ەوە لە گرینلاند کرایەوە.
فڕۆکەخانەی ئیلولیسات [Ilulissat] دوایین فڕۆکەخانەیە لە چوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدانی ئەم هەرێمە خۆبەڕێوەبەرەی دانیمارکدا دەکرێتەوە. ئەمەش دوای ئەوەی فڕۆکەخانەی نووک لە نۆڤەمبەری ٢٠٢٤ و فڕۆکەخانەی کاکۆرتۆک لە نیسانی ٢٠٢٦ کەوتنە گەڕ.
ینس لۆریودسن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گرینلاند airport ڕایگەیاند: «کردنەوەی ئەم فڕۆکەخانەیە وەرچەرخانێکی مێژووییە بۆ ئیلولیسات، باکووری گرینلاند و سەرجەم وڵاتی گرینلاند.»
فڕۆکەخانەکە خاوەنی باندێکە بە درێژی ٢,٢٠٠ مەتر. ئەمەش ڕێگە دەدات بە وەگرتنی فڕۆکەی گەورەتر و دابینکردنی خزمەتگوزاریی ڕاستەوخۆی نێودەوڵەتی بۆ ئیلولیسات—کە ناوەندی کەنداوی دیسکۆ و باکووری گرینلاندە


































































