ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
پڕۆژەی وزەی سەوزی لۆنگمارش نزیکەی ٤٧٠٠ دۆنم زەوی کشتوکاڵی دەگرێتەوە ڕووبەرێک کە گەورەترە لە ٢٦٠٠ یاریگای تۆپی پێ
بەپێی هەواڵی : independent ئەمە هەواڵێکی دڵ تەزێنە دەربارەی ناکۆکی نێوان پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و پاراستنی سروشت لە وڵاتی بەریتانیا کە تێیدا پڕۆژەیەکی زەبەلاحی دروستکردنی ناوەندێکی گەورەی داتا و کێڵگەیەکی خۆری بە ڕووبەری چوار هەزار و حەوت سەد دۆنم لە ناوچەیەکی گوندنشین و سەرنجڕاکێشی نۆرفۆلک دەبوژێنرێتەوە کە ئەم پڕۆژەیە لەلایەن کۆمپانیای ئێڤۆلوشن پاوەر لیمیتد (Evolution Power Limited – EPL) کە کۆمپانیایەکی سەربەخۆی بەریتانییە بۆ پەرەپێدانی وزەی نوێبووەوە.
ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتییەکی توندی دانیشتووانە خۆجێییەکان و خێزانەکان چونکە ئەوان ترسیان هەیە لەوەی ئەم پڕۆژە مەزنە جوانی و پاکی ژینگەی سروشتی ناوچەکەیان تێکبدات و ببێتە هەڕەشە بۆ سەر شێوازی ژیانی ئارامیان و هەروەها ئەم ناوەندی داتایە پێویستی بە بڕێکی خەیاڵی لە کارەبا هەیە کە دەگەیشتە یەک گیگاوات ئەمەش کارێکی بەرفراوانی تەکنەلۆجی و وزەی سەوزە بەڵام لەسەر حسابی تێکدانی دیمەنە سروشتییەکان و زەوییە کشتوکاڵییەکان جێبەجێ دەکرێت.


































































