زاری كرمانجی-سۆران
دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “بە مەبەستی بەرزکردنەوەی هۆشیاریی تەندروستی و پەرەپێدانی کولتووری خۆپاراستن لە نێو ئافرەتاندا، کۆمەڵگەی دایک لە ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگەی تەکنیکیی ڕواندز، وۆرکشۆپێکی تایبەتی لەبارەی شێرپەنجەی مەمک بۆ ئافرەتان ئەنجامدا.
ئەم وۆرکشۆپە بە ئامانجی زیاتر هۆشیارکردنەوەی ئافرەتان و پێدانی زانیاریی زانستی لەبارەی ئەم نەخۆشییە ئەنجام درا. لە ماوەی وۆرکشۆپەکەدا، چەندین بابەتی گرنگ خرانەڕوو، لەوانە ناساندنی شێرپەنجەی مەمک و هۆکارەکانی تووشبوون، ڕێگاکانی خۆپاراستن و شێوازەکانی چارەسەرکردن، هەروەها فێرکردنی ئافرەتان بە چۆنیەتیی ئەنجامدانی پشکنینی خۆیی مەمک بە شێوازێکی زانستی.
ئەم چالاکییەی کۆمەڵگەی دایک کە سەر بە “دەزگای خێرخوازیی بارزانی” یە، هەنگاوێک بوو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی تەندروستی لە نێو ئافرەتان و هاندانیان بۆ گرنگیدان بە تەندروستیی خۆیان و پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی خۆپاراستن و دۆزینەوەی پێشوەختەی شێرپەنجەی مەمک.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی سۆران، لە هەڵمەتێکی هاوبەش بە سپۆنسەری (Empire Building the Future World) و بە سەرپەرشتیی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 27/7/2026 لە هۆڵی ناوەندیی پەرتووکخانەی زانکۆی سۆران و لەژێر دروشمی: “بە یەکەوە بەرەو کۆمەڵگەیەکی دوور لە شێرپەنجە – هۆشیاری، توێژینەوە، هیوا”، هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی شێرپەنجەیان ڕاگەیاند

































































