شەهلا رەشید- زاری كرمانجی
بەهۆی سەرما و سۆڵەی زستان، نەخۆشی و دەرد لە نێو ئاژەڵ و پەلەوەرەكان بڵاودەبێتـەوە و زۆر جار دەبێتە هۆی لەناوچوونیان .
د.سەیدەوان عومەر، بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری قەزای ناوەندی سۆران، لەبارەی وەرزی سەرما و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لە نێو پەلەوەر، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەو پەلەوەرانەی لە كێڵگەكانن، كەش و هەوایان لەبار كراوە، بەڵام ئەوانەی خۆماڵین لە وەرزی سەرمای سەختی زستان ئەگەری تووش بوونییان بە نەخۆشی زیاترە .
بەڕێوەبەری ڤێتەرنەری سۆران، دەڵێت:” خۆشبەختانە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی وا نەبووە، بەپێی زانیارییەكانمان نەخۆشی لەم جۆرە لە نێو كێڵگە پەلەوەرەكانیش سەری هەڵنەداوە و بوونی نییە .