بەهۆی بەردەوامیی دابەشکردنی سووتەمەنیی پاڵپشتیکراوی حکومی و کەمبوونەوەی خواست لە بازاڕ، نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی؛ بە پێچەوانەوە، لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرمادا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی سپی لە هەولێر بەرزبووەوە بۆ زیاتر لە 320 هەزار دینار.
سەرچاوەیەکی فەرمی لە بۆرسەی هەولێر ئاشکرای کرد کە هاوردەکردنی “بەنزینی گەڕاوە” لە سنووری پارێزگای مووسڵ و بەردەستبوونی بڕی پێویست، هۆکاری هەرزانبوونەکەن؛ هاوکات چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا نرخی یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ بۆ 1,150 دینار و کەمتر داببەزێت.

































































