زاری کرمانجی:
بانکەکان وەک دامەزراوە داراییەکانی ئەمڕۆ لە سەدەکانی ڕابردوودا بوونیان نەبوو، بەڵام ڕەگەکانیان دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٤٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر، لە کۆمەڵگە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا.
لەو سەردەمەدا، پەرستگا و کۆشکەکان شوێنی پاراستنی گەنم، زێڕ، زیو و سامانەکانی خەڵک بوون. بە تێپەڕبوونی کات، ئەم شوێنانە تەنها بۆ هەڵگرتنی سامان بەکارنەدەهاتن، بەڵکو دەستیان کرد بە قەرزدان بە جووتیاران و بازرگانان، بەرامبەر بە گەڕاندنەوەی قەرز و سوود.
لە بابەتی توێژینەوەی زانکۆی شیکاگۆدا باس لەوە کراوە کە لە میزۆپۆتامیا، گرێبەستە داراییەکان لەسەر تەختەی قوڕین تۆمار دەکران و مۆر و واژۆی شاهیدانیشیان لەگەڵدا بوو.
دواتر، لە سەردەمی یاساکانی حەمورابی، ڕێساکانی قەرز و سوود و مامەڵە بازرگانییەکان زیاتر ڕێکخران.
بەم شێوەیە، میزۆپۆتامیا یەکێک بوو لە گرنگترین شوێنەکانی پەرەسەندنی چالاکییە سەرەتاییەکانی بانکداری؛ چالاکییەکانی کە دواتر بوونە بنەمای بەشێک لە سیستەمی داراییی جیهانی ئەمڕۆ.


































































