محەممەد مەحموود- سۆران :
بەمەبەستی پێداچوونەوە بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان لەسەر ئاستی ئیدارەی سۆران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران لە یادی چوار ساڵەی دامەزراندنی دووەمین کۆنفرانسی تەندروستی لە سۆران ساز دەکات.
د. کامەران مەلا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ قسەکردن لەسەر ئەدا و کاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو سبەی یەکشەممە ڕێکەوتی ١-١١-٢٠٢٦ بە بەشداری ئەنجومەنی باڵای وەزارەتی تەندروستی و پسپۆڕو شارەزایانی بواری تەندروستی لهسەر ئاستی کوردستان، وەک بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران دووەمین کۆنفڕانسی تەندروستی لە سۆران بەڕێوەدەچێت، ئامانج لەو کۆنفرانسە خستنەرووی لایەنە باش و خراپەکانی کەرتی تەندروستییە لەو سنوورە، پلان و بەرنامەی داهاتووی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی بۆ بایەخدان بە خزمەتگوزاری تەندروستی لەسەر ئاستی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەخرێتەروو.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، ئاماژەی بەوەدا” ئەوە دووەمین کۆنفرانسی تەندروستییه لە دوای هێنایه کاییەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی سۆران ساز دەکرێت، تێدا کار لەسەر ڕاسپاردەکانی ئەو کۆنفرانسە دەکرێت بۆ باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لەو سنوورە کۆنفرانسەکە ماوەی یەک ڕۆژ دەخایەنێت.

































































