پشتیوان کەریم- سۆران:
جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی ئیدارەی سۆران لەبارەی ئەو بەروبومانەی لەناوچەکانی سنووری ئیدارەی سۆران، بەرهەمدەهێندرێن، رایگەیاند:” جۆرێک بەرووبوومی وەرزەکان لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ناوەڕاست وخوارووی عێراق دەڕوات،. بەڵام هیچ بەروبوومێکی سنووری ئیدارەی سۆران هەناردەی دەرەوەی ووڵات ناکرێت.
حەکیم عەبدوڵا، ئاشکراشی دەکات:” لەهەوڵداین لە داهاتوو بەروبوومی زیاتر لە سی جوتیار بەلیستێک ئامادەمان کردوون کە بکرێت بەبڕاند، بەرووبوومی جوتیارانیش بریتین لە (سێو، هەنار، هەنگوینن) دەمانەوێت بەرهەمی جوتیارانی سنووری ئیدارەی سۆران لە داهاتوو هەناردەی وڵاتانی دەرەوە بکرێت.”