دەزگای زاری كرمانجی
  • دەستپێک
  • کوردستانى
    شەڕ دەستی پێکردەوە

    ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی دەرکرد

    کەشناسیی هەرێم: بارانبارین بەردەوام دەبێت

    سێ برای كورد؛ سزای 68 ساڵ بەندكردنیان بەسەردا سەپێندرا

    شەپۆلێکی بارانبارین و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

  • عێراقی
    ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق: هەڵوەشانەوەی پشووی ڕۆژی شەممە ڕاست نیە

    شەرق ئەلئەوسەت : چوارچێوەی هەماهەنگی بەهۆی (سەرۆكوەزیران) بەسەر دوو بەرەدا دابەش بووە

    عێراق گرێبەستی لەگەڵ 3 وڵات واژۆ کرد

    عێراق گرێبەستی لەگەڵ 3 وڵات واژۆ کرد

    عێراق پشكی دۆلاری گەشتیارانی زیاد كرد؛ فڕۆكەخانەكانی هەرێم لە بڕیارەكە بێبەشن

  • جیهانى
    ئەمریكا خەڵاتی 20 ملیۆن دۆلاری بۆ زانیاری لەسەر پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران ڕاگەیاند

    شاندێكی ئێران بۆ بەردەوامیدان بە گفتوگۆكان سەردانی دەوحە دەكات

    ژاپۆن ٦٣ ملیۆن دۆلار بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە سایبەرییەکان تەرخان دەکات

    ترەمپ : ئەوەی لە بەرامبەر ئێران ڕوو دەدات “جەنگ” نییە

  • وتار
    ئایا سلێمانی مافی ڕاگەیاندنی هەرێمێکی سەربەخۆیی هەیە؟

    كورتە باسێك له‌سه‌ر شۆرشی شێخ سه‌عیدی پیران

    شۆڕشی ئەیلول (١٩٦١-١٩٧٥)

    شۆڕشی ئەیلول (١٩٦١-١٩٧٥)

    شێخ عەبدولسەلام بارزانی (١٨٨٧ – ١٩١٤ زایینی)

    كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌نگاو و به‌رپرسیارێتییه‌كی مێژوويی

    ئاریشا ویلایەتا مویسل

    ئاریشا ویلایەتا مویسل

  • ڕاپۆرت
    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    عەبدولكەریم قاسم و شۆڕشی ئەیلوول

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    شۆڕشی گوڵان ( ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦)

    پرسی كورد لە عێراق؛ لە مافی چارەی خۆنوسینەوە بۆ فیدڕاڵیزم

    ڕۆڵی ڕواندز لە شۆڕشی ئەیلولدا

    ڕۆڵی ڕواندز لە شۆڕشی ئەیلولدا

    شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران (١٩٢٥)

    ژیان و خەباتی شێخ مەحمودی حەفید

    ژیان و خەباتی شێخ مەحمودی حەفید

  • دیمانە
    ئیدارەی سۆران پێویستیی بە دامەزراندنی مۆزەخانەی بەپەلەیە

    عەلی جەلال: قاتی مەرەز ڕازێكی مۆدێرنە لە بەرگی گشت تەمەنەكاندا

    ئیڤان جانێ‌: دەڤەری سۆران نموونەی جوانی و پێكەوە ژیانە

    مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان نابێتە بەشێک لە هیچ ململانێیەک

  • ئابوورى
    زیاتر لە ملیۆنێک مووچەخۆر لە رێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

    شاندێکی باڵای کوردستان بۆ تاوتوێکردنی بودجەی 2027 دەچێتە بەغدا

    فراکسیۆنی پارتی و لیژنەی وەزاریی فیدراڵ لەبارەی پرسی بودجە، نەوت و مووچە کۆبوونەوە

    حکومەتی هەرێم لە ڕێگەی KRDPass ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییان دەکات

  • وەرزشی
    ئەو وەرزشوانانەی بە تۆپی پێ دەستیان پێکرد بەڵام لە وەرزشەکانی دیکە مێژوویان تۆمارکرد

    رۆناڵدۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش بێ هاوتایە

    چارەنووسی خولەكانی كوردستان نادیارە

    چارەنووسی خولەكانی كوردستان نادیارە

    یاریزانێكی تیپی دێلزیان لە چالاكییە وەرزشییەكان بێبەشكرا

  • تەندروستى
    مەترسییەکانی زۆر خواردنی پەنیر لە بەیانیاندا؛ چۆن هاوسەنگیی جەستە ڕادەگرین

    ​​گرنگی و پێگەی زانستیی خاڵی «الکاهل» (C7) لە زانستی کەڵەشاخدا

    تەندروستی سۆران ئاماری لەدایکبوون بۆ ماوەی چوار ساڵی بڵاو کردەوە

    ١ ملیۆن و ٢١٢هەزارو ٩٧٧ کەس سەردانی نەخۆشخانەکانی ئیدارەی سۆرانیان کردووە

  • كۆمه‌ڵايه‌تى
    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

    هونەری بێدەنگیی پێکەوەیی

    کورتەیەک لە ژیاننامەی شێخ مەحمودی حەفید

    کورتەیەک لە ژیاننامەی شێخ مەحمودی حەفید

    پرسی کورد لە عێراقی نوێدا: لە فیدراڵیزمەوە بۆ ناسنامەی نەتەوەیی

    فرە ئەرکی و نرخی پشتگوێخستنی خود لە جیهانی کاردا

  • هەمەڕەنگ
    ئامێرێکی ڕۆبۆتیی نوێ شۆڕش لە ژیانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتدا دەکات

    نرخی دۆلار و زێڕ بەرزبووەوە

    نرخی دۆلار و زێڕ بەرزبووەوە

    كەشناسی هۆشداری دەدات

    كەشناسی هۆشداری دەدات

    خەوتن لە هەوادا

    خەوتن لە هەوادا

  • هەفتەنامە
    هۆشداریی پزیشکێک: زۆرخواردنی پەتاتەی سوورکراوەی لەقوتوونراو مەترسییە بۆ دڵ و پەستانی خوێن

    لەم بەنزینخانانەی ئیدارەی سۆران بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکرێت

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    خۆڵبارین دەست پێ دەكاتەوە

    کەی تەکنەلۆژیای G6 بە دەستمان دەگات و تایبەتمەندییەکانی چین

No Result
View All Result

Home ڕاپۆرت

كاریگەرییەكانی یەكەم جەنگی جیهانی یەكەم لەسەر باشووری كوردستان

1 حەفتە له‌مه‌وپێش
كاریگەرییەكانی یەكەم جەنگی جیهانی یەكەم لەسەر باشووری كوردستان
18
VIEWS
Share on Twitter

ئیمان خورشید ئەحمەد
قوتابی زانكۆی سۆران – بەشی لێكۆڵینەوە ستراتیجی مێژوو شووێنەوارە كلتوریەكان

جەنگی جیهانی یەكەم (١٩١٤–١٩١٨) یەكێك بوو لە وەرچەرخانە هەرە گەورەكانی مێژووی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم جەنگە كە لە سەرەتادا لە نێوان زلهێزە جیهانییەكاندا هەڵگیرسا، لە كۆتاییدا بووە هۆی هەرەسهێنان و هەڵوەشانەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و داڕشتنەوەی نەخشەی سیاسیی ناوچەكە. لێكەوتەكانی ئەم جەنگە لە ئاستی سەربازی و دیپلۆماسیدا قەتیس نەمان، بگرە سەرجەم جومگەكانی ژیانی ئابووری، كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و سیاسیی گەلانی ناوچەكەیان گۆڕی.
باشووری كوردستان ( كە ئەو كاتە ناوی ویلایەتی مووسڵ بووە )، بەهۆی هەڵكەوتە ستراتیژییەكەی و دەوڵەمەندیی بە سامانە سروشتییەكان، بووە چەقی ململانێ و تەماحی هێزە كۆلۆنیالیزمەكان، بەتایبەت بەریتانیا و دەوڵەتی نوێی توركیا. لەو قۆناغە هەستیارەدا، پرسی چارەنووسی كورد تێكەڵ بە هاوكێشە نێودەوڵەتییەكان و كێبڕكێی دەسەڵات و بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی زلهێزەكان بوو. هەرچەندە جەنگەكە زیانێكی گەورەی مرۆیی و ئابووریی بە خەڵكی كوردستان گەیاند، بەڵام هاوكات زەمینەیەكی سیاسیی نوێی بۆ پەرەسەندنی هۆشیاریی نەتەوەیی و بەرزبوونەوەی داواكارییە سیاسییەكانی كورد ڕەخساند.
ئامانجی ئەم توێژینەوەیە خستنەڕووی كاریگەرییە سیاسی، ئابووری و كۆمەڵایەتییەكانی جەنگی یەكەمی جیهانییە لەسەر باشووری كوردستان، لەگەڵ شیكردنەوەی پەیوەندیی نێوان ڕووخانی دەسەڵاتی عوسمانی، هاتنی سوپای بەریتانیا، سەرهەڵدانی بزووتنەوەكەی شێخ مەحموودی حەفید و یەكلاكردنەوەی چارەنووسی ویلایەتی مووسڵ.

بارودۆخی باشووری كوردستان پێش جەنگ پێش هەڵگیرسانی جەنگ لە ساڵی ١٩١٤:

زۆربەی ناوچەكانی باشووری كوردستان لە چوارچێوەی ویلایەتی مووسڵدا بەشێك بوون لە قەڵەمڕەوی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. لەو سەردەمەدا شێوازی بەڕێوەبردن و پیادەكردنی دەسەڵات لە ناوەندی شارەكان و ناوچە شاخاوییەكاندا جیاواز بوو؛ لە شارە گەورەكاندا دامەزراوە ئیداری و سەربازییەكان و فەرمانبەرانی عوسمانی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆیان هەبوو، لە كاتێكدا لە ناوچە گوندنشین و شاخاوییەكاندا، شێخانی تەریقەت و سەرۆك هۆز و خێڵەكان ڕۆڵی سەرەكییان لە بەڕێوەبردنی كاروباری ناوخۆیی، ڕێكخستنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان و پاراستنی ئاسایشدا دەگێڕا.
لە ڕووی ئابوورییەوە، بژێویی زۆرینەی دانیشتووان لەسەر كشتوكاڵ، ئاژەڵداری و بازرگانیی ناوخۆیی و ئاڵوگۆڕی كاڵا لەگەڵ بازاڕە هەرێمییەكان بوو. هەر بۆیە، هەر جموجۆڵێكی سەربازی، داخستنی ڕێڕەوە بازرگانییەكان و سەپاندنی باجی نوێ لەلایەن دەوڵەتەوە، ڕاستەوخۆ ژیانی ڕۆژانەی خەڵكی دەخستە مەترسییەوە.

جەنگ و لێكەوتە سەربازی و ئابوورییەكان لە كۆتایی ساڵی ١٩١٤دا :

دەوڵەتی عوسمانی لە بەرەی دەوڵەتانی ناوەند (بە سەرۆكایەتیی ئەڵمانیا) چووە ناو جەنگەوە. لە بەرامبەردا بەریتانیا، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە ستراتیژی و نەوتییەكانی لە كەنداوی فارس و ڕێگای هیندستان، هێرشی سەربازیی كردە سەر خاكی میزۆپۆتامیا (عێراق) و ناوچەكە بووە یەكێك لە بەرە گەرمەكانی جەنگ.
باشووری كوردستان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ كەوتە بەر شاڵاوی ئەم جەنگە. سەپاندنی یاسای سەربازیی زۆرەملێ (سەفەربەرلك) بەسەر گەنجانی كورددا، زەوتكردنی خۆراك و دانەوێڵە و ئاژەڵی جوتیاران بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیی سوپا، لەگەڵ پەككەوتنی ڕێگا بازرگانییەكان، كەرتی كشتوكاڵ و بەرهەمهێنانی تووشی داڕمان كرد. كەمبوونەوەی دەستی كار، بڵاوبوونەوەی گرانی و قاتوقڕی (برسێتی) و پەتای كوشندە، گورزێكی كوشندەیان لە پێكهاتەی دیمۆگرافی و كۆمەڵایەتیی ناوچە كوردنشینەكان وەشاند و بوونە هۆی گیانلەدەستدان و ئاوارەبوونی هەزاران كەس.

ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و هاتنی سوپای بەریتانیا، كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی لە ساڵی ١٩١٨ :

سەرەتای قۆناغێكی نوێی بۆ باشووری كوردستان هێنایە ئاراوە. دوای واژۆكردنی ئاگربەستی مۆدرۆس لە ٣٠ی تشرینی یەكەمی ١٩١٨، هێزەكانی بەریتانیا بەرەو باكوور پێشڕەوییان كرد و تەواوی ویلایەتی مووسڵیان خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیانەوە. لەو ساتەوە، چارەنووسی ویلایەتی مووسڵ بووە تەوەری ململانێیەكی سێقۆڵی لە نێوان بەریتانیا، بزووتنەوەی نەتەوەیی توركیا بە ڕابەرایەتیی مستەفا كەمال (ئەتاتورك)، و داواكارییە ڕەواكانی گەلی كورد.
ستراتیژیی بەریتانیا لەسەر ئەوە دامەزرابوو كە پێگەی خۆی لە ناوچەكەدا قایم بكات و دواجار ویلایەتی مووسڵ بە دەوڵەتی نوێی عێراقەوە بلكێنێت؛ ئەمەش بەهۆی گرنگیی جیۆپۆلەتیكیی شاخەكانی كوردستان وەك سنوورێكی بەرگری، لەگەڵ بوونی یەدەگێكی زۆری نەوت لە كەركووك و مووسڵ كە بۆ هەژموونی ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا ژیانی بوون.
لە دەستپێكدا، ئینگلیزەكان هەوڵیان دا لە ڕێگەی پشتبەستن بە كەسایەتی و سەركردە ناوخۆییەكانەوە كاروباری ناوچەكە بەڕێوە ببەن، بەڵام ئەم هەنگاوە بە واتای پشتگیریكردنی سەربەخۆیی تەواوی كورد نەدەهات. دژیەكیی نێوان سیاسەتی كۆلۆنیالیزمی بەریتانیا و خواستی سەركردە كوردەكان بۆ دامەزراندنی قەوارەیەكی سەربەخۆ، زوو دەركەوت و بووە هۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا، بەتایبەت لەگەڵ شێخ مەحموودی حەفید.

شێخ مەحموودی حەفید و سەرهەڵدانی بزووتنەوەی سیاسیی كورد :

یەكێك لە دیارترین دەرهاویشتە سیاسییەكانی پاش جەنگی یەكەمی جیهانی لە باشووری كوردستان، دەركەوتنی شێخ مەحموودی حەفید (لە بنەماڵەی شێخانی بەرزنجە) بوو وەك ڕابەری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كورد لە قۆناغی گواستنەوەی دەسەڵاتدا.
لە تشرینی دووەمی ساڵی ١٩١٨دا، بەریتانیا بە فەرمی شێخ مەحموودی وەك «حوكمداری كوردستان» لە سلێمانی ناساند. لەو ماوەیەدا كۆمەڵێك هەنگاوی نەتەوەیی گرنگ نران، لەوانە بەفەرمیكردنی زمانی كوردی لە دامودەزگاكانی حكومەتدا و هەوڵدان بۆ بەدامەزراوەییكردنی حوكمڕانیی خۆماڵی. بەڵام ئەم لێكتێگەیشتنە زۆری نەخایاند؛ بەریتانیا دەیویست دەسەڵاتەكانی شێخ مەحموود سنووردار بكات و ناوچەكە بخاتە ژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی حاكمە سیاسییەكانی ئینگلیزەوە، لە كاتێكدا شێخ مەحموود هەوڵی فراوانكردنی قەڵەمڕەوی حكومەتەكەی و چەسپاندنی سەربەخۆیی كوردستانی دەدا.
ئەم ناكۆكییانە لە ئایاری ١٩١٩دا گەیشتنە لوتكە و شەڕی چەكداری لە نێوان هێزەكانی شێخ مەحموود و سوپای بەریتانیادا هەڵگیرسا. هەرچەندە هێزەكانی كورد لە سەرەتادا شاری سلێمانییان لە ئینگلیزەكان پاك كردەوە، بەڵام لە ئەنجامی نابەرابەریی هێز، كەمیی چەك و تەقەمەنی و بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی و تۆپخانەی قورس لەلایەن بەریتانیاوە، لە شەڕی دەربەندی بازیاندا شۆڕشەكە تێكشكا و شێخ مەحموود بە برینداری بەدیل گیرا و دواتر بۆ هیندستان دوورخرایەوە.

پەیمانامەی سیڤەر، پەیمانامەی لۆزان و چارەنووسی باشووری كوردستان:

دوای جەنگ، كۆنگرە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەكان بوونە ئامرازی سەرەكیی زلهێزە براوەكان بۆ دابەشكردنی میراتی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی. لەم چوارچێوەیەدا دوو پەیماننامەی سەرەكی مۆر كران كە چارەنووسی كوردیان گۆڕی:
١. پەیمانامەی سیڤەر (١٠ی ئابی ١٩٢٠) :

لەم پەیماننامەیەدا بۆ یەكەمجار لە مێژووی نوێدا پرسی كورد لە ئاستی نێودەوڵەتیدا دانی پێدا نرا و لە ماددەكانی (٦٢، ٦٣ و ٦٤)دا باس لە دامەزراندنی قەوارەیەكی خۆسەر و پاشان دەوڵەتێكی سەربەخۆ بۆ كورد كرا. هەرچەندە پەیماننامەكە زیاتر ناوچەكانی باكووری كوردستانی دەگرتەوە، بەڵام لە ماددەی ٦٤دا ئاماژە بەوە كرابوو ئەگەر كورد لە ماوەی ساڵێكدا بیسەلمێنێت كە خوازیاری سەربەخۆییە و كۆمەڵەی گەلان (عصبە اڵامم) پەسەندی بكات، ئەوا هیچ ڕێگرییەك نابێت لەوەی كوردەكانی ویلایەتی مووسڵیش (باشووری كوردستان) بە ئارەزووی خۆیان بچنە پاڵ ئەو دەوڵەتە سەربەخۆیە.
بەڵام ئەم پەیماننامەیە تەنها لەسەر كاغەز مایەوە؛ سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورك بە سەركردایەتیی مستەفا كەمال و سەركەوتنە سەربازییەكانی، لەگەڵ گۆڕانی هاوكێشەی هێز و بەرژەوەندییەكانی بەریتانیا و فەڕەنسا، ڕێگر بوون لە جێبەجێكردنی بەندەكانی سیڤەر.
٢. پەیمانامەئ لۆزان (٢٤ی تەممووزی ١٩٢٣):
دوای بەهێزبوونی پێگەی مستەفا كەمال ئەتاتورك، پەیمانی سیڤەر هەڵوەشایەوە و پەیمانی لۆزان جێگەی گرتەوە. لەم پەیماننامە نوێیەدا ناوی كورد و كوردستان بە تەواوی سڕایەوە و خەونی دروستبوونی قەوارەیەكی سیاسیی سەربەخۆی كوردی لەبار برا.
سەبارەت بە باشووری كوردستان، كێشەی ویلایەتی مووسڵ لە كۆنگرەی لۆزاندا یەكلایی نەكرایەوە و خرایە ئەستۆی كۆمەڵەی گەلان. دواجار لە كانوونی یەكەمی ١٩٢٥دا، ئەنجومەنی كۆمەڵەی گەلان بڕیاری دا ویلایەتی مووسڵ بە دەوڵەتی عێراقەوە بلكێنرێت، بەو مەرجەی ڕەچاوی مافە ئیداری و كلتوورییەكانی كورد بكرێت. بەم جۆرە، لێكەوتە سیاسییەكانی جەنگی یەكەمی جیهانی بۆ چەندین ساڵی تر درێژ بوونەوە و نەخشەی سیاسیی ناوچەكەیان بەسەر كورددا سەپاند.

دەرئەنجام :

جەنگی یەكەمی جیهانی و ڕووداوەكانی دوای جەنگ، خاڵی وەرچەرخان بوون لە مێژووی هاوچەرخی باشووری كوردستاندا. ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و هاتنی داگیركاریی بەریتانیا، كۆتایی بە سیستمی كۆنی ئیداری هێنا و كوردستانی خستە ناو گێژاوی ململانێی ناوچەیی و نێودەوڵەتییەوە. لەم قۆناغەدا، دەركەوتنی شێخ مەحموودی حەفید و ڕاپەڕینەكانی، خواستی ڕاستەقینەی گەلی كوردیان بۆ خۆبەڕێوەبەری و سەربەخۆیی نیشان دا، هاوكات پەردەی لەسەر بەرژەوەندییە كۆلۆنیالیزمییەكانی بەریتانیا لادا.
لە لایەكی دیكەوە، گۆڕانی هەڵوێستی زلهێزەكان لە پەیمانی سیڤەرەوە بۆ پەیمانی لۆزان و شێوازی یەكلاكردنەوەی كێشەی ویلایەتی مووسڵ، ئەو ڕاستییەیان سەلماند كە چارەنووسی گەلی كورد لەو قۆناغەدا بووە قوربانیی هاوسەنگیی هێزە نێودەوڵەتییەكان و بەرژەوەندییە نەوتی و جیۆپۆلەتیكییەكان. هەرچەندە باشووری كوردستان بەبێ ویستی خۆی خرایە چوارچێوەی دەوڵەتی نوێی عێراقەوە، بەڵام گرنگترین دەرەنجامی ئەو قۆناغە ئەوە بوو كە دۆزی كورد لە كێشەیەكی ناوخۆیی دەوڵەتی عوسمانییەوە گۆڕا بۆ پرسێكی سیاسی و نەتەوەیی زیندوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، و خەبات لەپێناو مافە نەتەوەییەكاندا بەردەوام بوو.

سەرچاوەكان:
١. سەباحی غالیب، مێژووی كورد و كوردستان: دۆزی كورد لە كۆتایی جەنگی یەكەمی جیهانییەوە تا كۆتایی پەیمانی سیڤەر (١٩١٨–١٩٢٠)، چاپخانەی ڕۆژهەڵات، هەولێر.
٢. محەمەد ڕەسووڵ هاوار، كورد و باكووری كوردستان لە سەرەتای مێژووەوە هەتا شەڕی دووەمی جیهانی، چاپی دووەم، سلێمانی.
٣. سەرباز مەجید خۆشناو، بەستێنی مێژوویی و كاریگەریی قۆناغی نێوان پەیماننامەكانی سیڤەر و لۆزان لەسەر جووڵانەوەی نەتەوایەتیی كورد بۆ پرسی سەربەخۆبوون، چاپی یەكەم، هەولێر، ٢٠١٨
. ٤. هیوا عەزیز سەعید، ناسیۆنالیزمی كوردی، سلێمانی، ٢٠٠٣.
٥. د. یاسین سەردەشتی، مێژووی هاوچەرخی توركیا، چاپی دووەم، سلێمانی، ٢٠١١.

Previous Post

شۆرشی شێخ عوبەیدولای نەهری (١٨٨٠) هۆكار و بەرێوەچوون و رەهەندە نەتەوەییەكانی

Next Post

دۆخی پێدانی كارەبا بەرەو ئاساییبوونەوەی تەواوەتی دەچێت

Stay Connected test

  • 24k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest
قەوارەی كوردستان لە خوێن و ئاڕقەی پێشمەرگە دروستكراوە نەك كارتۆن

ئازار 28, 2023
پێگەی دەستووریی دامەزراوە یاسادانەرەكان لە كاتی پەككەوتنی سیاسیدا

حوزه‌یران 7, 2026
ڕێزلێنانێكی مێژوویی و هەنگاوێك بەرەو بەهێزكردنی پێگەی دیپلۆماسی

تەممووز 8, 2026
چیرۆكی فەرهاد و شیرین

چیرۆكی فەرهاد و شیرین

تشرینی یەکەم 13, 2026
دەستپێشخەری سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کاردانەوەی ئەرێنی ھەبوو

0
سەرۆک بارزانی: دەبێت بەربەستەکانی بەردەم هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان نەمێنن

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

بەغدا شەوێكی پڕ لە مەترسی بەڕێكرد

0
پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یا هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

0
زیاتر لە ملیۆنێک مووچەخۆر لە رێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

زیاتر لە ملیۆنێک مووچەخۆر لە رێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

تشرینی دووەم 7, 2026
شاندێکی باڵای کوردستان بۆ تاوتوێکردنی بودجەی 2027 دەچێتە بەغدا

شاندێکی باڵای کوردستان بۆ تاوتوێکردنی بودجەی 2027 دەچێتە بەغدا

تشرینی دووەم 7, 2026
ئایا سلێمانی مافی ڕاگەیاندنی هەرێمێکی سەربەخۆیی هەیە؟

ئایا سلێمانی مافی ڕاگەیاندنی هەرێمێکی سەربەخۆیی هەیە؟

تشرینی دووەم 7, 2026
فراکسیۆنی پارتی و لیژنەی وەزاریی فیدراڵ لەبارەی پرسی بودجە، نەوت و مووچە کۆبوونەوە

فراکسیۆنی پارتی و لیژنەی وەزاریی فیدراڵ لەبارەی پرسی بودجە، نەوت و مووچە کۆبوونەوە

تشرینی دووەم 7, 2026

Recent News

دەربارەى ئێمە

دەزگای زاری كرمانجی، دەزگایەكی سەربەخۆی رۆشنبیریی و راگەیاندنە، لە 19/6/2005 لە شاری سۆران دامەزراوە. ئەم دەزگایە لە چەند بەشێكی جیاجیا پێكهاتووە و لەسەر بنەمای بێلایەنی و پیشەیی بوون مامەڵە لەگەڵ رووداوەكان دا دەكات. بەشەكانی دەزگای زاری كرمانجی پێكهاتوون لە رۆژنامەیەكی سیاسی- كۆمەڵایەتی هەفتانە بەناوی (زاری كرمانجی)، كە هەموو رۆژانی سێشەمە دەردەچێت.

  • کوردستانى
  • عێراقی
  • جیهانى
  • وتار
  • ڕاپۆرت
  • دیمانە
  • ئابوورى
  • وەرزشی
  • تەندروستى
  • كۆمه‌ڵايه‌تى
  • هەمەڕەنگ
  • هەفتەنامە
  • سەرەکی
  • پەیوەندى
  • دەربارە

COPYRIGHT | All rights reserved - Zarikrmanji.net

No Result
View All Result
  • دەسپێک