شەهلا سۆفی- زاری کرمانجی:
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چۆمان (١٥٨) منداڵ لەساڵی (٢٠٢٢) لەدایک بوونە.
دکتۆر ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند ” ئەو ئافرەتانەی منداڵیان دەبێت ناچارن ڕوو بکەنە نەخۆشخانەی گشتی چۆمان چونکە تائێستا نەخۆشخانەی تایبەت بەئافرەتان و لەدایک بوون لەناوچەکەدا بوونی نییە.”
بەڕێوەبەری تەندروستی چۆمان گووتیشی” لە ساڵی رابردوو لە قەزای چۆمان 158منداڵ لە دایک بوونە، کەوا لە نەخۆشخانەی گشتی چۆمان تۆمارکراون “.