ئادار عەبدوڵڵا _ زاری کرمانجی
ئاگادارییەک لە ڕاگرایەتیی فاکەڵتیی ئادابەوە سەبارەت بە بەشداریکردن لە پێشبڕکێی داهێنەرانەی قوتابیانی پڕۆژەی Erasmus+ TRANSITION
ڕاگەیاندنی فاکەڵتی ئاداب بڵاوی کردەوە؛ لە چوارچێوەی چالاکییەکانی پڕۆژەی نێودەوڵەتی Erasmus+ TRANSITION و لە بەشی پێنجەمی پڕۆژەکەدا (WP5)، بانگەوازی بەشداری لە پێشبڕکێی داهێنەرانەی قوتابیان بە ناونیشانی “Resilient Cultural Heritage” میراتی کولتووریی خۆڕاگر ڕادەگەیەنرێت.
هاوکات؛ ئامانجی سەرەکیی ئەم پێشبڕکێیە بریتییە لە هاندانی قوتابیان، بە تایبەتی قوتابیانی قۆناغی ماستەر و دکتۆرا، بۆ پێشکەشکردنی بیرۆکە و بەرهەمی داهێنەرانە لە بواری پاراستن، بەردەوامکردن و زیندووڕاگرتنی میراتی کولتووری، هەروەها پەرەپێدانی تواناکانیان لە بواری داهێنان و توێژینەوەدا.
بەشداربووان دەتوانن بەرهەم و بیرۆکەکانیان بە شێوازە جیاوازەکانی وەک: نووسین، ڤیدیۆ، پۆدکاست، هونەری بینراو، میوزیک، پۆستەر، وێنەگرتن یان هەر شێوازێکی داهێنەرانەی گونجاوی تر پێشکەش بکەن.
لەبەر گرنگیی ئەم دەرفەتە بۆ پەرەپێدانی تواناکانی قوتابیان و بەشدارییان لە پاراستنی میراتی کولتووری، داوا لە قوتابیانی بەشە جیاوازەکانی فاکەڵتی دەکات بەشدارییەکی چالاکیان هەبێت و بیرۆکە و بەرهەمە داهێنەرانەکانیان پێشکەش بکەن.
دوا وادەی پێشکەشکردنی بەرهەمەکان ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦
دوای کۆتاییهاتنی ماوەی پێشکەشکردن، هەر زانکۆیەکی هاوبەش لە پڕۆژەکەدا لە ڕێگەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ناوخۆییەوە دوو قوتابی هەڵدەبژێرێت بۆ بەردەوامبوون لە قۆناغەکانی داهاتووی پێشبڕکێکە.
بەشداری لەم پێشبڕکێیەدا ئارەزوومەندانەیە؛ بەڵام بڵاوکردنەوەی بانگەوازەکە لە پلاتفۆرم و پەیجە فەرمییەکانی فاکەڵتی، بەشێکە لە داواکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پڕۆژەی TRANSITION.
کرتە لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە (https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSczVOc6goQmwTEuPiKDAOMyQQlXnTUyssgEVS6gAspGHzlPig/viewform)

































































