وەرزش ـ زاری كرمانجی:
ئەمشەو كۆمەڵێك یاریی بەهێز، لەسەر ئاستی خول و پاڵەوانێتیە جیاوازەكانی جیهان بەڕێوەدەچن.
لەخولی ئیسپانیا، پاڵەوانی خول یاریی هەیە و، دەبێتە میوانی ڤیاریال. كاتژمێر 6:15 ـی ئێوارە ریال مەدرید لەئەركێكی قوورسدا دەبێتە یانەی ڤیاریال.
هەروەها كاتژمێر 8:30 ـی شەو ڤایۆدۆلید و ریال مایۆركا بەیەك دەگەن.
لەخولی ئیتاڵیا
یۆڤێنتۆس – ئۆدەنێزی كاتژمێر 8:00 ـی شەو.
مۆنزا – ئینتەرمیلان كاتژمێر 10:45ـی شەو.
هاوكات گەڕی یەكەمی یارییەكانی گرووپی B جامی كەنداو ـیش دێتە ئەنجامدان.
بەحرەین – ئیمارات 4:15 ـی ئێوارە.
كوەیت – قەتەر 7:15 ـی شەو.
یارییەكانی جامی یەكێتیی ئینگڵاند ـیش بەڕێوەدەچن و گرنگترین دوویاریی ئەمشەو پێكهاتوون لە.
تۆتنهام – بۆرنمەس 3:30 ـی ئێوارە.
لیڤەرپوڵ – ۆڵڤەرهامپتۆن 11:00 ـی شەو.