محەممەد مەحموود – حاجی ئۆمەران :
ئاڵو گۆڕی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامەو بارینی بەفر نەبۆتە ئاستەنگ لەبەردەم کارەکانی ئەو دەروازەیە.
سیروان حوسێن، وتەبێژی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە زاری کرمانجی راگەیاند” جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بەردەوامە و ئاساییە، بارینی بەفر بەو جۆرەنییە گرفتی دروستکردبێت “.
سیروان حوسێن گووتیشی” وەرزی زستان لەبەر ساردی کەش و هەوا هاتن و چوونی گەشتیاران کەم تردەبێتەوە لەچاو وەرزەکانی تر، سست بوونی جوڵەی بازرگانیش لەوەرزی زستان پەیوەستە بە زۆری بەفربارین و رەوشی کەش و هەوا، کە زۆرجار کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ئەمساڵ بەفر بەوجۆرەنەبووەمکاریگەرێکی وای هەبێت لە سەر کەم بوونی جوڵەی بازرگانی ، تیمەکانی دەروازەو راماڵینی بەفر، بەردەوام خەریکی پاککردنەوەی رێگاکان بۆئەوەی گرفتی هاتووچۆ دروست نەبێت.