وەرزش ـ زاری كرمانجی:
لەدەستدانی نازناوی جامی جیهانی لەگەڵ فەڕەنسا، هەوڵی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی مێسی لەلایەن كارگێڕی پاریس سانجێرمان، نیگەرانی خستوەتە دڵی كێلیان مباپێ و، پێی وایە بەبوونی مێسی ئەو ئەستێرەی یەكەم نییە و نابێت.
چەند رۆژێكە دەنگۆیەكان بەو ئاراستەیەن، كە ئاسكە فەڕەنسییەكە بیر لەجێهێشتنی پارك دی فڕانس دەكاتەوە و، نزیكترین یانەش لێیەوە ریال مەدریدە.
بەگوێرەی راگەیاندنەكان بێت مباپێ، دوو مەرجی هەیە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە بكات.
یەكێكیان كڕینی ئەشرەف حەكیمی مەغریبی و بەرگریكاری پاریس ـە.
ئەوەی تر گەڕاندنەوەی تیۆ هێرناندێزی بەرگریكاری یانەی ئەی سی میلانە.
مباپێ، پەیوەندییەكی زۆر باشی لەگەڵ ئەو دوو یاریزانە هەیە و حەزدەكات لەداهاتوو و لەئەگەری پەیوەندیكردنی بە ریال مەدرید، لەگەڵیاندا بێت.
ئەم هەواڵە لەكاتێكدایە پێگەی ماڕكا ـی نزیك لەیانە مەدریدییەكە ئاشكرایكردووە، كە مباپێ ساڵی 2024 دەبێتە یاریزانی ریال مەدرید.