زاری کرمانجی ـ سۆران:
سۆران، بەشکست کۆتایی بە قۆناخی یەکەمی خولی یانە نایابەکان هێنا.
لە گەڕی پازدەی خولی یانە نایابەکان، سۆران لەسەر یاریگەی خۆی پێشوازی لەیانەی دهۆک کرد و 3-1 یارییەکەی پێدۆڕاند.
پێش ئەم یارییە سۆران، حەڤدە خاڵی کۆکربوەوە و لەپلەی نۆیەم بوو، دهۆکییەکان خاوەنی 11 خاڵبوون، لەدوا پلەی ریزبەند بوون، پێشووتر هەڕەشەی کشانەوەیان لەخولەکە کردووە بەهۆی ناهەمواری دۆخی دارایی یانەکە.
نیوەی یەکەم یانەی میوان هەرزوو باڵادەستیان بەسەر سۆران سەپاند و، خولەکی 22 ئەحمەد کەریم شریتی گۆڵەکانی بڕی، دە خولەک دواتر سەردار عارف ئیمزای لەسەر گۆڵی دووەم کرد و، بەر لەتەواوبوونی نیوەی یەکەم تۆپی دیکەی لەتۆڕی سۆران ئاڵاند، پێشکەوتنی دهۆک 3-0 بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.
نیوەی دووەم، سۆران هاتە نێو کەشی یاریی و چەند جارێک نزیک بوون لەکەمکردنەوەی ئەنجامەکە، ئەگەر پەلەکردن هێرشبەرانیان نەبوایە دهۆک ئەنجامەکەی گەورەتر دەکرد.
خولەکی 65 ناوبژیوان فیکەی لێدانی سزای بۆ سۆران لێدا، ئەحمەد سەلام سەرکەوتوو نەبوو لەجێبەجێکردنی و، لەرووماڵی تۆپەکەدا هاوگار سەعدی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
دهۆک 3-1 یارییەکەی بردەوە و هاتە پلەی چواردەیەم و، سۆرانیش دابەزی بۆ پلەی دەیەم.