سەرۆکی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغداد دوایین زانیارییەکان دەربارەی ناردنی پارەکەی بەغداد ئاشکرا دەکات و دەڵێت” له ماوه‌ی ١٠ رۆژی داهاتوودا ٤٠٠ ملیارەکە ده‌گاته هه‌رێم”.
ئەمڕۆ هەینی فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد له لێدوانێكدا راگەیاند” لیژنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کارەکانیان گەیشتوەتە قۆناغی کۆتایی و ئەم هەفتەیەش شاندی حکومەت دەگەڕێتەوە بەغدا”.
دەربارەی ناردنی ٤٠٠ ملیاره‌كه‌شه‌وه فارس عیسا ئاماژەی بەوەکرد” ناردنی ئه‌و پاره‌یه، بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه و ئه‌میندارێتی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گشتاندنی بۆ كردووه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی ١٠ رۆژی داهاتوودا ئه‌و بڕه پاره‌یه بگاته هه‌رێمی كوردستان”.