مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت ” ئەوانەی گوایە جنۆکەیان هەیە و سحرو جادو یان لێکراوە نەخۆشی جەستەیی و دەروونیان هەیە”.
مامۆستا مەلا مەحموود گەڵاڵی، مامۆستای ئاینییەو دەربارەی ئەو کەسانەی باسی سحرو جادوو بوونی جنۆکە دەکەن، دەڵێت ” رێژەی هەرە زۆریان نەخۆشی جەستەیی و دەروونیان هەیە و لە پەیامێکدا بۆ ئەو کەسانە بەکورتی بابەتەکەی بەمجۆرە روونکردۆتەوەو دەڵێت ” لەماوەی ساڵانی رابردوو تا ئێستاشی لەگەڵ بێت زۆر کەس پەیوەندی کردووە بۆ چارەسەری چ لە رێگای سەردان چ لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنی مۆبایل و هتد …”.
مەلا مەحموود گەڵاڵی باس لەوەش دەکات ” بەقسەی ئەو کەسانە گوایە جنۆکەیان هەیە یان سحر و جادوویان لێکراوە ،بەشی هەرە زۆریان و بەڕێژەی 95٪ نەخۆشی جەستەیی یا دەروونیان هەبووە، یان بەد خۆراکی و نارێکی گلاندەکانیان ئەوە راستییەکەیە ، بەڵام خەڵکی نەزان تەنها حەزیان لە خەیاڵە، خەیاڵ و درۆ و فێڵ و فر بە پیرۆز دەزانن، خودا هیدایەتی هەموومان بدات و شیفای هەموو نەخۆشان بدات بە رەحمەتی خۆی” .