محەمەد ئامۆکەیی- زاری کرمانجی:
عەلی عەبدولڕەحمان, بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ لە گوندی چامەی ناحیەی شێروان مەزن، ئاگادارکراینەوە کە ژمارەیەک پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لەناو روبار دۆزراونەتەوە، دوای ئەوەی٣ رۆژ تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە سەردانی شوێنەکەیان کردوو بەهاوکاری تیمی مەلەوانی ناوچەکە توانرا یەک تەقەمەنی جەنگی دەربهێنرێت و دەرکەوت کە ژمارەیان یەکجار زۆرە بۆیە پلانێکی تۆکمە و گونجاو دانرا بۆ ئەوەی لە چەند رۆژی داهاتوو بەهاوکاری قائیمەقامی مێرگەسۆر و هێزەکانی بەرگری شارستانی ناوچەکە بتوانرێت ئەوانی تریش دەربهێنرێن.”
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین/ هەولێر دەشڵێت:“ ئەمڕۆ تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە لە گوندی رەشدور سەر بە ناحیەی قەسرێ قەزای چۆمان دوو مینی دژە تانک کە دانرابوونەوەو کرابوونە بۆمبی چێنراو و لەکاتی هەڵکەندنی زەوی دەرکەوتبوون, چارەسەریان کردوو مەترسییەکەیان لەسەر هاووڵاتییان لابرد لە گوندی دێڵزیانیش ژمارەیەک تەقەمەنی نەتەقاوە گواسترانەوە بە مەبەستی لەناوبردنیان.