موڕشید برادۆستی – سیدەکان:
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرمایەدار و خێرخوازێک لەسەر ئەرکی خۆی چەند ئامێرێکی سۆنار و تەختیت و ددان بۆ بنکەی تەندروستی سیدەکان دابین دەکات و لە رێوڕەسمێکدا خرانە خزمەتی دانیشتوانانی دەڤەرەکە.
کاروان فەیسەڵ بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” ماوەیەکی زۆر بوو نەخۆشخانەکەمان گرفتی نەبوونی ئامێری تەندروستی هەبوو، دووای ئەوەی سەرمایەدار و خێرخواز خالید خۆشناو خاوەنی کۆمپانیای هێمن گڕووپ، بەوەی زانی کە دانیشتوانانی سنوورەکەمان بەهۆی نەبوونی ئامێری پێویست گرفتیان بۆ دروست بووە، خۆشبەختانە رەزامەندی نیشاندا بە دابین کردنی پێشکەوتووترین ئامێرەکانی سۆنار، تەختیتی دڵ، ئامێری ددان و پاککەرەوە.
بەڕێوەبەری کاڕگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان، دەڵێت:” ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەیی قایمقامی قەزای سیدەکان و بەرپرسی لیژنەی ناوچەی سیدەکان و بەرپرسانی دیکەی حکوومی و حزبی و نوێنەری ” خالید خۆشناو ” ئامێرەکان خرانە خزمەتی دانیتشووان و هاووڵاتییان.
گووتیشی:” بەناوی خۆمان و سەرجەم پزیشک و کارمەندان و دانیشتووانانی دەڤەرەکەمان،
سوپاسی خالید خۆشناو دەکەین بۆ دابین کردنی ئەو ئامێرانە، ئومێد دەکەین نمونەی هاوشێوەی زیاد بێت بۆ خزمەتی کوردستان.