وەرزش ـ زاری كرمانجی:
سبەی هەینی شەمەندەفەری، گەڕی پازدەی خولی یانە نایابەكان دەكەوێتەڕێ و، سۆران دوا یاریی قۆناخی یەكەم ئەنجامدەدات.
سۆران لەسەر یاریگەی خۆی پێشوازی لەیانەی دهۆك دەكات.
پێش ئەم یارییە سۆران، بەدۆخێكی هەمواردا تێپەڕدەبێت و حەڤدە خاڵی كۆكردوەتەوە و لەپلەی نۆیەمە، 7 خاڵ لەپێشەنگی ریزبەندی دوورە.
لەبەرانبەردا، دهۆكییەكان 11 خاڵیان هەیە و لەدوا پلەی ریزبەند دێن، پێشووتر هەڕەشەی كشانەوەیان لەخولەكە كردووە بەهۆی ناهەمواری دۆخی دارایی یانەكە.
یارییەكە كاتژمێر 2ـی دوانیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.