زاری کرمانجی :
ئارمان محەممەد کۆڵبەرێکی لاوی تەمەن 35 ساڵەی دانیشتووی شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە 4 / 1 / 2023 لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوودی سەر بە پارێزگای کرماشان بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە شاخ گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هەمان ڕۆژ کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی شاری پاوە بە ناوی ئارش محەممەدی، لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە شێوەیەکی دڕندانە لێی دراوە و بە سەختی بریندار کراوە.
ساڵانە دەییان لاوی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی کۆڵبەری لە ناوچە سنوورییەکان بە گوللەی پاسدارانی سوپای ئێران و کەوتنە خوارەوە لە شاخ گیان لە دەست دەدەن.