پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی :
نەوت فرۆشێکی سەنتەری قەزای ناوەندی سۆران، لە بارەی نرخی نەوتی سپی ماڵان بۆ زاری کرمانجی دەڵێت:” ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوتی سپی لە بازاڕەکانی نەوت فرۆشاندا جێگیرە و ڕووی لە دابەزین نەکردووە،”
مەغدید ئۆمەراوەی نەوت فرۆش، ئەوەشی خستە ڕوو:” لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی بەسڕە 230 هەزار و یەک بەرمیل نەوتی موسڵ یش بە 220 هەزار دینارە، هاوکات نرخی یەک لیتر نەوتیش بە 10500 دینار دەفرۆشرێت لە بازاڕەکاندا.”
مەغدید ئۆمەراوەی باس لە هۆکارەکانی دانەبەزینی نرخی نەوت دەکات و دەڵێت:” هۆکاری دانەبەزینی نرخی نەوت لە بازاڕدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە ئێستادا هیچ بڕە نەوتێک لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق نایەت بۆ هەرێمی کوردستان، بەڵام پێش بینی دەکرێت چەند ڕۆژێکی تر بارودۆخەکە وەکوو جاران ئاسایی ببێتەوە و نرخی نەوتیش داببەزێت.”