د.نەڤید شەریف قادر
سنوورداركردنەكان
بۆ داتا كراوەكان، نابێت هیچ سنوورداركردنێك هەبێت كە ڕێگری بكات لە بەكارهێنانی بە شێوەیەكی تایبەت. پێویستە هەموو كەسێك ئازاد بێت لە بەكارهێنان و دەستكاریكردن و كۆكردنەوە و هاوبەشكردنی داتاكان، تەنانەت لە ڕووی بازرگانیشەوە.
تێچوو
داتا كراوە دەبێت ئازاد بێت بۆ بەكارهێنانی، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە دەستڕاگەیشتن پێی بەخۆڕاییە. دروستكردن و پاراستن و بڵاوكردنەوەی زانیارییە بەكارهێنەرەكان بەزۆری پارەی تێدەچێت. بە شێوەیەكی ئایدیاڵ، هەر تێچوونێك بۆ دەستڕاگەیشتن بە داتا كراوەكان نابێت لە تێچووی گونجاوی دووبارە بەرهەمهێنانەوەی ئەو یەكەیەی داتا كە داوای دەكرێت زیاتر بێت. پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە ئەم تێچوونە بۆ زۆرێك لە كۆمەڵە داتاكان كەم وێنەیە. داتای ڕاستەوخۆ و داتا گەورەكان دەتوانن تێچووی بەردەوامی پەیوەست بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە متمانەپێكراوەكان دروست بكەن.
دووبارە بەكاردەهێنرێتەوە
كاتێك بەكارهێنەر داتاكانی هەبوو، دەتوانێت بە ئازادی بەكاریبهێنێت، دووبارە بەكاریبهێنێتەوە و دابەشی بكاتەوە، تەنانەت بە شێوەیەكی بازرگانیش بەكاریبهێنێت. داتا كراوەكان بە كارایی دەپێورێت نەك بەردەستبوون. لایەنەكانی وەك فۆرمات، پێكهاتە و خوێندنەوەی ئامێر ئەو شتانەن كە داتاكان باشتر دەكەن و هەموویان پێویستە بە وردی لەبەرچاو بگیرێن. بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بكرێت كە ئەمە نابێتە هۆی ئەوەی داتاكان كراوەتر بن.
داتای كراوە چییە؟
بۆچی پێویستمان بە داتای كراوە هەیە؟
داتای كراوە دەتوانێت لە زۆر ڕووەوە یارمەتی حكومەت و بازرگانی و كۆمەڵگەی مەدەنی بدات. لە بەشی داهاتوودا هەندێك لە بەرنامە جیاوازەكانی بنكەدراوەی كراوە ڕوون دەكەینەوە.
حكومەتەكان
داتا كراوەكان دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ شەفافكردنی چالاكییەكانی حكومەتەكان. ئەمەش دەتواندرێت بەڵگەی ئەوە بەكاربهێنرێت كە پارەی گشتی بە شێوەیەكی دروست خەرج دەكرێت و سیاسەتەكان بە شێوەیەكی دروست جێبەجێ دەكرێن. بۆ نموونە، زانیارییە كراوەكان ڕێگەی بە هاووڵاتیانی كەنەدا دا كە لە ساڵی 2010دا 3.2 ملیار دۆلار لە بەخشینە خێرخوازییە ساختەكان پاشەكەوت بكەن.
دروستكردنی دەرفەتی بازرگانی نوێ
داتا كراوەكان دەرفەتی نوێ بۆ بازرگانەكان دەكاتەوە بۆ پەیوەندیكردن لەگەڵ كڕیارەكانیان. بەپێی ئەم زانیاریانە دەتوانرێت دەستكاری شێوازەكانی پەیوەندیكردن لەگەڵ كڕیاران بكرێت و بەدواداچوونی زیاتر بكرێت لە حاڵەتەكانی پەیوەست بە كڕیاران.
پاراستنی هەسارەكە
ئەمڕۆ وێب بووەتە بەشێكی سەرەكی ژێرخانی ئێمە و داتای كراوە لەسەری بنیات نراوە. بۆ نموونە داتای كراوە لەسەر كەشوهەوا دەتوانێت سیستەمێكی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بۆ كارەساتی ژینگەیی دابین بكات. هەروەها داتای كراوە یارمەتی بەكارهێنەران دەدات لە كاریگەرییە كەسییەكانیان لەسەر ژینگە تێبگەن و هەنگاو بنێن بۆ باشتركردنی.
ناساندنی داتای كراوە
سوودەكانی داتای كراوە چین؟
بڵاوكردنەوەی داتای كراوە بەهۆی ئەو باوەڕەوەیە كە سوودی زۆر بە هاوڵاتیان و بازرگانی و وەزارەتەكانی حكومەت دەگەیەنێت، لە هەمان كاتدا هاوكاری بەهێزتر لە سەرانسەری ئەوروپادا دەكات. داتا كراوەكان دەتوانن سوود لە بوارە جیاوازەكاندا بهێنن، وەك تەندروستی، ئاسایشی خۆراك، پەروەردە، كەشوهەوا، سیستەمی گواستنەوەی زیرەك و شارە زیرەكەكان، هەروەها “سەرچاوەیەكی سەرەكییە بۆ گەشەی ئابووری و ڕەخساندنی هەلی كار و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی”.
بڵاوكردنەوە و دووبارە بەكارهێنانەوەی داتا كراوەكان چەندین سوودی هەیە لەوانە:
زیادكردنی كوالیتی: كارایی و شەفافیەتی خزمەتگوزارییە گشتیەكان؛
پاشەكەوتكردنی تێچوون: بۆ نموونە پێشبینی دەكرێت لە ساڵانی داهاتوودا چەند لە حكومەتە نیشتمانییەكانی یەكێتی ئەوروپا پاشەكەوت بكەن.
كارایی زیاتر لە پرۆسەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری گشتی: ئەمە دەتوانرێت بە نموونەی هۆڵەندا دەربكەوێت، كە وەزارەتی پەروەردە داتای پەیوەندیدار بە پەروەردە بڵاودەكاتەوە بۆ دووبارە بەكارهێنانەوە. لەو كاتەوە ژمارەی ئەو پرسیارانەی كە وەریدەگرن كەمیكردووە، ئەمەش باری كار و تێچوونەكانی كەمكردووەتەوە. ئێستا ئاسانترە بۆ فەرمانبەرانی حكومی وەڵامی ئەو پرسیارانەی كە ماونەتەوە، چونكە ڕوونە لە كوێدا داتای پەیوەندیدار دەدۆزرێتەوە.
بە پێی ئەو شتانەی لەم بابەتەدا ئاماژەمان پێكراوە، دەگەینە ئەو ئەنجامەی كە داتای كراوە بەكاردەهێنرێت بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراو لە كەرتە جیاوازەكانی پیشەسازی، حكومەت، بازرگانی و هتد. ئەگەر داتای كراوەی پێویست لەبەردەستی تاك و ڕێكخراوەكاندا بێت، دەتوانن بەپێی ئەوان ئەنجامێكی گشتگیرتر و تەواوتر بەدەستبهێنن.
هیوادارم خوێندنەوەی بابەتەكەی “داتای كراوە چییە”تان بەدڵ بووبێت