زاری كرمانجی-سۆران:
حەكیم عەبدولڵا، بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە پێناو گەشە پێدانی كشتوكاڵی و ئاژەڵداری رێکخراوی نێو دەوڵەتی کۆچ ( iom) و صندوقی گەشەپێدان پڕۆژە کشتوکاڵیەکانی ( edf ) سەردانی بەڕێوەبەرایەتيیەکەمانیان کرد”.
گووتیشی ” پێیان راگەیاندین کە هەڵدەستن بەهاوکاری کردنی دارایی بەبێ سوود خستنە سەر یان پارە لێوەرگرتنەوە، بۆ پڕۆژەی بچووک و مام ناوەند، ئەو پڕۆژانەی کە لە بوارەکانی بەرهەم هێنان و چاندن و بە بازاڕکردنی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان، هەروەها پڕۆژهى ئاژەڵداری”.
ئاماژەی بەوەشكرد ” مەبەست لەم كارە رەخسـاندنی هەلی کارە بۆ جوتیاران و هاووڵاتیانی سنوورەکەمان، دواوادە بۆ پێشکەش کردنی داواکارییەکان تا ۱۲ / ۱ / ۲۰۲۳ دەبێت”.