زاری كرمانجی-ڕواندز:
كەشتی نوح خانەی كەلەپووری كوردی، چەند ساڵێك لەمەوبەر بەسەرپەرشتی هاووڵاتییەك بەناوی حەیدەر قادر درووستكراوە، كە جۆرەها كەرستەی كەلە پوری و دەستكردی تێدا دانداراوە، ئەوەش وای كردووە كە ئەو گەشتیارانەی روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی سنووری قەزای رواندز دەكەن سەرێكی لێبدەن، بە مەبەستی بینینی دیمەنە جوان و نەوازەكانی و كڕێنی شتومەكی فۆلكلۆری و كاری دەستی”.
وەك خاوەنی كەشتیە كەلەپۆرییەكە بۆ زاری كرمانجی باسی لێوەكرد : ” بەپێی ئەوەی شوێنەكەیان كەوتۆتە سەر رێگای بێخاڵ-ڕواندز و لە دەروە خانەكەیان هاوشێوەی كەشتییەكە وای كردووە كە گەشتیاران زیاتر ئارەزووی سەردانی كردنی بكەن”.
دەشڵێت ” لەم دوایانەدا بایەخی زیاترمان پێی داوەو زیاتر رامانزاندووەتەوە بەدانانی كەرستەو شتوومەكی كاری دەستی و كلتووری و فراوانكردنی.
