زاری کرمانجی-سۆران
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەزاری كرمانجی گووت “ دوێنێ سێشەممە، بەسەرپەرشتی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هەڵگۆرد شێخ نەجیب، بە ئامادەبوونی جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ کاروباری کارگێڕی، قائیمقامی قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەڕێوەبەرانی گشتی شارەوانی و کشتوکاڵ، بەڕێوەبەری ناحیەی دیانا، شارەوانی و تاپۆی سۆران، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا”.
ئەوەشی خستەڕوو “ لە کۆبوونەوەکەدا، باس لە چارەسەركردنی گرفتەكانی هەریەك لە (زەویی سندوقی، نەخشەی ٢٢، تەملیکی خانوو و چەند بابەتێكی دیكە کرا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند: گرفتەكان بە شێوەیەکی یاسایی چارەسەر دەكرێن، کە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان بێت.