ئامادەکردنی :هێرۆ مەجید
قۆناغی سێیەم :بەشی لیکۆلینەوە وستراتیجی ومێژوو شوێنەوارە کلتوریيەکان
پێشەکی:
شێخ عبدولسەلام بارزانی کوری شێخ محەمەدی کوری شێخ عبدولسەلامی یەکەمی بارزانیە وبراگەورەی مەلا مستەفای بارزانی نەمرە لە دەوروبەری (١٨٨٧)دا لە گوندی بارزان چاوی بەژیان هەلێناوە لە تەمەنی شەش سالیدا بنچینەکانی ئاینی ئیسلام و فیقهو عیرفانی وتەوسەفی خوێندووە لەدوای کۆچی دوای شێخ محەمەدی باوکی لەسالی (١٩٠٣)دا بۆتە شێخو رابەری رێبازی تەقشبەندی لە تەکیەی بارزان ودەوروبەری .
رابەرایەتی شێخ عبدولسەلامی بارزانی :
سەرەرای کەمی رابەرایەتی شێخ بەلام ئەوەی سەلماند کە توانایەکی گەورەو رابەرایەتی کردنی ئاینی دونیايي هەیە جگە لە چالاکیە شۆرشگێرەکانی و پەیوەندی کۆمەلایەتی زۆر بەهێز بوو لەم سەردەمی ئەودا پەیوەندی دروست کرد لەگەل زۆربەی تیرە کوردەکان ئەمەش بووە مایەی رێز ی هەموو میلەتی کورد لە ناوچەی بارزان .
لەگرنکترین دەستکەوتەکانی شێخ عبدولسەلام :
١/هەلوەشاندنەوەی خاوەنداریەتی زەوی
٢/دابەشکردنی زەوی بەسەر جوتیاران
٣/هەلوەشاندنەوەی مارەیی وبەشودانی زۆرەملئ
٤/رێکخستنەوەی پەیوەندیە کۆمەلایەتیەکان لەسەر بنەرەتی دادگەری یەکسانی
٥/دروستکردنی مزگەوت لە گوندەکان
٦/نزیکخستنەوەی زانایانی زۆربەی ناوچەکان شێخ رێزی لە زانایان دەنا لە کاروباری سیاسی و زانستی راوێژی پئ دەکردن .
شێخ عبدولسەلام کەوتە چالاکی سیاسی وبەرگری لە مافی کورد چەندداواکاریەکی بۆ سولتان عبدولحەمید دانا .
١/زمانی کوردی ببێتە زمانێکی فەرمی لەسەرجەم دامو دەزگاکان وقەزاکان
٢/خوێندن بەزمانی کوردی بێت
٣/بەرێوبەرو فەرماندە کانی ناوچەکە کوردی بزانن
٤/باجی بەرامبەر بەخزمەتی سەربازی وەک خۆی بمێنێتەوە
٥/چاکردنی رێگاوبان وکردنەوەی قوتابخانە .
لەکۆتایی (١٩٠٧)وەبۆ (١٩٠٨)سوپای حوسمانی هەموو گوندەکانی تالان کرد وخەلکەکەش بەرەو زیندان راپێچ کران .
هۆکاری لەسێدارەدانی شێخ عبدولسەلام /
پاش دەستگیرکردنی لەناوچەی بارزان لەلایەن عوسمانیەکان گواسترایەوە بۆ موسل لە (١٤کانونی یەکەمی ١٩١٤ )دوای ئەوەی لای سۆفی عبدوللە خیانتی لئ کرا ولەسێدارەدرا .
ئەنجام /
بزوتنەوەکەی شێخ عبدولسەلام بزوتنەوەیەکی هۆشیاری ونەتەوەی بوو کە دژی ستەم ونادادپەروەری و باجی قورس و سیاسەتی تالانکاری دەستهەلاتی عوسمانی وئاخاکان وەستایەوە .هەولیدا مافە سەرەتایەکانی کورد لە بوارەکانی زمانی کوردی .خوێندن .دادپەروەریدا بەدەست بهێنێت و ژیانێکی ئارام بۆ خەلک دروست بکات دەولەتی عوسمانی بەهەرەشەیەکی گەورەی بۆسەر دسهەلاتەکەی دەزانی لەبەر ئەوە پەنایان بردە بەر تۆمەتی ناراست وبئ بنەما تاکو ناکۆکیەک هبئ بۆ دەستگیرکردن ولەسێدارەدانی .
سەرچاوەکان :
١/پێشهاتە سیاسیەکانی دەڤەری بارزان لەماوەی سالانی ١٩٠٢_١٩٣٢
٢/چەند لێکۆلینەوەیک دەربارەی بزاڤی هاوچەرخی کورد
٣/کوردستان چۆن داگیرکراو دابەشکرا

































































