زاری کرمانجی – سۆران:
ئەمڕۆ چوارشەممە ، لە ژێر سەرپەرشتی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران، لیژنەی ئــابووری سۆران سەردانی ناو بازاڕی سۆرانــی کرد، چەند دووکانێکی بەسەر کردەوە، بەھۆی بوونی کەل و پەلی ماوە بەسەرچوو و پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی لیژنە، بڕیاردرا بە داخستنی دوکانەکە، هەروەها پسولەی ئاگادارکرنەوە درا بە چەند دووکانێکی دیکە.
لای خۆیەوە لیژنەی ئابووری قایمقامییەتی قەزای ناوەندی سۆران جەختی لەوەش کردۆتەوە:” بۆ زیاتر ھاوکاری کردنی لیژنە داواکارین لە ھاووڵاتیان لە کاتی هەبوونی کەل وپەلی ماوە بەسەر چوو دەتوانن پەیوەندی بەژمارە مۆبایلی لیژنەی ئـــــابووری سۆران ژ.م ٠٧٥٠٦٦٢١٨٠٢ بکەن .”