سەرۆکی شارەوانی خەلیفان : گرنگترین پرۆژە بۆ خەلیفان دروستکردنی پارکێکی سەوزاییە
ڕۆژان قیاس_زاری کرمانجی:
تاریق ئیبراهیم، سەرۆکی شارەوانی خەلیفان لە بارەی ئەنجامدانی پرۆژە خزمەتگوزارییەکانەوە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:”بۆ ئەمساڵ پلان و پرۆژەی خزمەتگوزاری باشمان دەبێت بۆ خەلیفان، گرنگترینیان پرۆژەی دروستکردنی شەقامێکی گەورەیە، کە هەر سێ گەڕەکی ئازادی، شۆڕش و برایەتی بەیەکەوە دەبەستێتەوە، هەروەها قیرتاوکردن و کۆنکرێت کردنی گەڕەکەکان و تەواوکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییە تەواو نەکراوەکانە”.
سەرۆکی شارەوانی خەلیفان گووتیشی:” لە ڕووی گرنگیدان بە سەوزایی، لە ئێستادا گرنگترین پرۆژە کە بۆ خەلیفان ئەنجام بدرێت، دروستکردنی پارکێکی سەوزاییە بۆ هاووڵاتییان، لەبەر ئەوەی تا ئێستا هیچ پارکێکی سەوزایی لە خەلیفان نییە”.