مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، لە وتارێكدا بۆ لایەنگرانی هۆشدارییەكی توندی ئاراستەی تاران كرد و ڕاگەیاند كە واشنتن لە وەڵامی هەڵسوكەوتەكانی ئێراندا درێغی ناكات و وانەیەكی سەختیان پێ دەدات.
هاوكات وەزارەتی بەرگری (پێنتاگۆن)یش چەند بژاردەیەكی سەربازیی بۆ ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە ئامادە كردووە.
سەرۆكی ئەمریكا لە وتارەكەیدا دووپاتی كردەوە كە سەبر و ئارامییان بەرامبەر تاران گەیشتووەتە كۆتایی و ئاشكراشی كرد كە ئەگەری دەستپێكردنەوەی هێرشی فراوان بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیسرائیل لە ئارادایە.
گوتیشی “جەنگ لەگەڵ ئێران زۆر بە خێرایی كۆتایی دێت.”

































































