بەڕێوەبەری چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان : ساڵی ڕابردوودا نزیکەی هەشت هەزار زیندانیی ئازاد کراون
زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری چاکسازیی کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەناو چاکسازییەکانی کوردستان پێنج هەزار و 56 سزادراو و ڕاگیڕاو هەن بەوانەشەوە کە سزای لەسێدارەدرانیان هەیە. سزادراوانی تیرۆر لە چاکسازییەکانی کوردستان هەزار و 550 کەسن، ئەوانەی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە گیراون 941 کەس و تاوانبارانی دزیکردن 551 کەسن و 441 کەسیش لە چاکسازییەکان سزای لەسێدارەدانیان هەیە.
ئیحسان عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند:” لە ساڵی 2022 دا کۆی سزادراون لەلایەن دادگاکانەوە، حەوت هەزار و 821 کەس و ئازادکراوان حەوت هەزار و 571 کەسن و هەزار و 192 ئازادکردنی بە مەرجیش هەبووە. بۆ کارمەندانی چاکسازی 36 خول بۆ 311 کەس و 44 خول بۆ سزادراوان کراوەتەوە کە هەزار و 651 زیندانی سوودیان لێ وەرگرتووە، 139 سیمینار بۆ سزادراوان کراوەتەوە.
ئەوەشی گووت:” 26 هەزار و 199 کەس خزمەتی تەندروستییان پێشکەش کراوە و 48 هەزار و 751 کتێب خوێنراوەتەوە.”
هەروەها لەبارەی خوێندنیشەوە، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازی گوتی:” 412 قوتابیمان لە هەموو قۆناخەکان هەیە.”
بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازیی کۆمەڵایەتی ئەوەشی خستە ڕوو، لە ساڵی 2022دا دوای ٪25ی سزاکانیان لە ماوەی سێ مانگدا یەک هەفتە مۆڵەتیان بۆ ناو خێزانیان پێ دەدرێت.