مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری یاسایی و كاروباری نێودەوڵەتیی دەرەوەی ئێران، ڕاگەیاند كە تاران خەریكە وەڵامی كۆتایی خۆی بۆ پێشنیارەكانی ئەمەریكا ئامادە دەكات و لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە دەیهێنێتە ئاراوە.
ناوبراو جەختی كردەوە كە ئێران هەمیشە پێشوازی لە دیپلۆماسی كردووە، بەڵام ئامادەیی بۆ بەرگریكردن و شەڕیش كەمتر نییە لە ئامادەیی بۆ دانوستان.
غەریب ئابادی داوای لە ئەمەریكا كرد بگەڕێتەوە بۆ جێبەجێكردنی بەڵێنەكانی و ڕەخنەی لە واشنتن گرت بەوەی كە پابەند نەبووە، هەروەها ڕاگەیاند “تا لایەنی ئەمەریكیی بەڵێنەكانی بشكێنێت و پێشێلیان بكات، نابێت چاوەڕوانی نەرمی زیاتر لە ئێران بكرێت.”

































































