مستەفا دۆلەمەری- زاری کرمانجی:
رۆژی سێشەمە 3 – 1 – 2023 تاقیکردنەوەی کۆتای سمستەر لە سەرجەم فاکەڵتیەکانی زانکۆ دەستیان پێکرد، بە هەردوو دەوامی
بەیانیان و ئێواران .
زێبار عەزیز، لە بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی زانکۆی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” لە زانکۆی سۆران 6550 قوتابی بە هەردوو دەوامی بەیانییان و ئێواران دەخوێنن
لەم رێژەیەدا 5300 قوتابی کە قۆناخی دوو و سێ و چوارن تاقیکردنەوەکانی کۆتای سمستەر خولی یەکەم ئەنجام دەدەن.
گووتیشی:” تاقیکردنەوەکانی زانکۆی سۆران لە 25 بەشی زانستیی جیاوازی فاکەڵتییەکان بەڕێوەدەچن.