ڕۆژان قیاس_زاری کرمانجی:
عەبدولقادر عەبدولڕەزاق و سروە فوئاد ی هاوسەری، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ دەبن و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە ژێر چاودێری چڕدا دەبن، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیان دوێنێ عەبدولقادر و ئەمڕۆش سروەی هاوسەری کۆچی دواییان کرد.
لە زاری یەکێک لە خزمەکانی سروەوە، ئەم دوو هاوسەرە دەرچووی زانکۆی سۆران بوون و ماوەی چوار ساڵە ژیانی هاوسەرگیرییان پێکهێناوە و لە دوای خۆیان دوو منداڵی تەمەن سێ ساڵ و سێ مانگ بەجێ مان.
عەبدولقادر و سروە هەردووکیان مامۆستای وانەبێژ بوون لە قوتابخانەی گوندی ماستاوای باشووری ڕۆژئاوای هەولێر، سروە خەڵکی سۆرانە و هاوسەرەکەی خەڵکی گوندی ماستاوان بووە، بە مەبەستی سەردانیکردنی دکتۆر سەفەری هەولێریان کردووە و لە ڕێگادا تووشی ڕووداوی هاتووچۆ دەبن و گیان لە دەست دەدەن.