وەرزش – زاری کرمانجی:
دوێنێ دوای ناساندنی وەک یاریزانی یانەی نەسڕ، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ سازکرا و، کۆمەڵێک وردەکاری باسکرد.
ڕۆناڵدۆ، لەسەرەتای ئاخاوتنەکانیدا گوتی: ” شانازییە کە لێرەم، هەموو شتێک دەکەم بۆ یانەکەم و گەشەسەندنی وڵاتەکە.”
“ئامانجم دڵخۆشکردنی هاندەرانە.”
“گرێبەستەکە ناوازە و تایبەتە، چونکە من یاریزانێکی ناوازە و تایبەتم.”
“من هاتوومەتە ئێرە بۆ ئەوەی بەشێک بم لە سەرکەوتنەکان.”
“گرنگ نییە کاردانەوەی خەڵک چییە سەبارەت بە بڕیاری پەیوەندی کردنم بە نەسر.”
“لە ئەورووپا هەموو ڕیکۆردەکانم شکاند و دەمەوێت ڕیکۆردەکان لە ئاسیا بشکێنم.”
“ئێوە ئاگادارنەبوون، کە زۆربەی یانە پۆرتوگالییەکان هەوڵی منیان دەدا، بەڵام ئۆفەری سعوودییەم لە ئۆفەرەکانی پۆرتوگال، ئەمریکا و ئوسترالیا پێ باشتر بوو.”
“کاری من لە ئەورووپا تەواو بوو.”
ڕۆناڵدۆ، لەدوا ئاخاوتنەکانیدا ئاماژەی بەوەدا: “بینیمان سعوودییە چیکرد و، تاکە هەڵبژاردەبوو بتوانێت لە ئارجێنتینای پاڵەوانی جامی جیهانی بباتەوە.”
ڕۆناڵدۆ، بۆ ماوەی دوو وەرز و نیو بووەتە یاریزانی یانەی نەسری سعوودی، مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن دۆلار لەسەر یانە سعوودییەکە دەکەوێت.