زاری کرمانجی :
سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاماری توندوتیژی دژ بە پیاوان لە ساڵی 2022 بڵاو کردەوە و باس لەوە دەکات تەنیا لە ساڵی ڕابردوو 534 حاڵەتی توندوتیژی دژی پیاوان لەلایەن ژنانەوە لە ڕێکخراوەکەیان تۆمار کراون.
بورهان عەلی فەرەج سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ئاشکراشی دەکات کە ڕێژەی توندوتیژی بەرامبەر پیاوان لەلایەن ژنانەوە زیادی کردووە لە چاو ساڵانی ڕابردوو،
سکرتێری یەکێتی پیاوانی کوردستان ئامارەکە بەو شێوەیە دەخاتە ڕوو و دەڵێ:” لە ساڵی 2022دا، 65 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان و پێنج حاڵەتی کوشتنی پیاوان لەلایەن ژنانەوە بە هاوکاری کەسانی دیکە تۆمارکراون.”
ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لە ساڵی ڕابردوودا 37 حاڵەتی دەرکردنی پیاوانی بەتەمەن، 45 حاڵەتی ناپاکی هاوسەرگیری لەلایەن ژنانەوە، 9 حاڵەتی توندوتیژی جەستەیی و 12 حاڵەتی فشاری دەروونی و سێکسی هەبووە، هەروەها 193 حاڵەتی دەستوەردانی لەلایەن کەسوکاری ژنانەوە و 213 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی منداڵ لەدوای جیابوونەوە لەلایەن ژنانەوە تۆمارکراون.
هەر وەکوو بورهان عەلی فەرەج ئاماژەی بۆ دەکات 8 حاڵەتی دەستبەسەرداگرتنی مووچەی پیاوان و 17 حاڵەتی هەڕەشەی میدیایی و ئەلیکترۆنی بۆ ناوزڕاندنی پیاوان لەلایەن ژنانەوە وەک سکاڵا گەیشتووەتە دەست ڕێکخراوەکەیان.