ڕۆژنامەیەکی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل بڕیاری کۆتاییان بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ داوە.
ڕۆژنامەی خۆراسان، کە ڕەوتێکی ڕاگەیاندنی نزیک لە محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێرانە، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، هەر کەسێک شیکارییەکی عەقڵانی بۆ ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بکات، ئەوا درک بەوە دەکات کە واشنتن و تەلئەبیب سەرقاڵی ئامادەکاری کۆتایین بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ و هێرشکردن.

































































