زاری كرمانجی-سۆران
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی عێراق: ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له لووتكه‌دایه و له سێ باشترین ڕێكخراوه‌كانی مرۆییه له‌سەر ئاستی عێراق.
ڕاگەیاندنی دەزگای خێرخوازی بارزانی بڵاوی كردەوە: “مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی 11/10/2026 له سه‌رۆكایه‌تیی ده‌زگا له هه‌ولێر، پێشوازی له ئه‌شره‌ف عه‌بدولكه‌ریم موراد، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوومییه‌كانی عێراق كرد.
له‌و دیداره‌دا ئه‌شره‌ف عه‌بدولكه‌ریم موراد، كار و چالاكییه‌كانی ده‌زگای له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو زۆر به‌رز نرخاند و سه‌رسامیی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له هه‌رێمی كوردستان له لووتكه‌دایه و له ئاستی عێراقیش له سێ باشترین ڕێكخراوه‌كانی مرۆییه.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئه‌و سه‌ردانه ده‌ربڕی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.
هاوكات به‌رفراوانكردنی هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌ر دوو لای، به كارێكی پێویست هه‌ژمار كرد.


































































