زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر، ئاگاداری دانیشتووانی ناحیەی شێروان مەزن، گوندی کانیەلنج، گوندی بێرسیاڤ، لەسنوری قەزای مێرگەسۆر ئاگادار دەكاتەوە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (١٣/١٠/٢٠٢٦) کاتژمێر (١٠ بۆ ١١)ی پێش نیوەڕۆ، لە چاڵاکیەکی لەناوبردندا (٩٠ مین لە پێنج تەقینەوەی لەدوای یەکدا لە ناودەبرێن، بەم هۆیەوە دەنگی تەقینەوەکە بەرز دەبێت.
داواكاریشن لە هاووڵاتییان، بۆ هیچ مەبەستێک نزیکی شوێنی تەقینەوە لە ناوچەی دروانگ نەبنەوە، وە لــەکـــاتـــی بـیـسـتــنـی دەنـگی بەهــێــزی تەقەمەنیەکان نیگەران نەبن.

































































