زاری کرمانجی – سۆران
وەزارەتی کار و باری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڵاوی کردۆتەوە:” دوابەدوای راگەیاندنی دروست کردنی یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ ھاووڵاتیانی کەم دەرامەت، لەسەر داوای وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بە نوسراوی ژمارە ١٣١٤ لە ٢٠٢٢/١١/٧ بۆ دابین کردنی یەکەی نیشتەجێ بوون بۆ ئەو منداڵانەی لە خانەکانن و تەمەنیان دەگەتە سەرو ھەژدە ساڵ لە خانەکان نامێنن، وە بۆ ئەو ژنانەی لە ماڵەكانی داڵدەدانی ئافرەتانی ھەڕەشە لێکراون پاش چارەسەری کێشەکانیان کەسوکاریان وەریان ناگرنەوە.
ئاماژەبەوەش دراوە، بەسوپاسەوە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رەزامەندی دا بە دابین کردنی یەکەی نیشتە جێ بوون بۆ ئەوکەسانە”.